Image

ڕێنمایی

ڕێنمای بەشی پەرستاری جوانکاری

KTI

بۆ ئەوەی خوێندن لە هۆڵ و تاقیگە بە شێوەیەکی سەلامەت و پیشەیی بەڕێوە بچێت، پێویستە هەموو فێرخوازان پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن:

١ بەکارنەهێنانی مۆبایل لە کاتی وانەدا

مۆبایل دەبێت پێش دەستپێکردنی وانە لە شوێنی دیاریکراوی خۆیدا (ڕەفە) دابنرێت. بەکارهێنانی مۆبایل لەناو هۆڵەکانی خوێندن، بەبێ ڕەزامەندی مامۆستا، ڕێگەپێنەدراوە.

٢ هەڵواسینی باجی پەیمانگە

هەموو فێرخوازێک پێویستە لە کاتی بوونی لەناو پەیمانگەدا، باجی (ID) ناسنامەی خۆی بپۆشێت و بەشێوەیەکی دیار هەڵیبواسێت.

٣ کاتی هاتن بۆ وانە

فێرخواز دەبێت پێش هاتنی مامۆستا بۆ ناو هۆڵەکانی خوێندن ئامادە بێت. ئەوانەی دوای مامۆستا بگەنە ناو هۆڵی خوێندن ، بە دواکەوتوو تۆمار دەکرێن.

٤ یاسای وانە پراکتیکییەکان

• بەردەوام و بێ جیاوازی، هەموو فێرخوازێک دەبێت لابکۆت (Lab Coat) لەبەر بکات لە تاقیگە پزیشکییەکان و سەردانی نەخۆشخانەدا .

• فێرخوازی بێ لابکۆت مۆڵەتی چوونەژوورەوەی بۆ تاقیگە پزیشکییەکان نادرێتێ.

• بۆ فێرخوازە کچەکان: قژیان دەبێت بەستراو بێت و پێڵاوی داخراو (نەک کراوە) لەپێیان بکەن.

٥ پاراستنی ئامێرەکان

هەموو ئامێر و کەرەستەی تاقیگە پزیشکییەکان دوای بەکارهێنان دەبێت بگەڕێنرێتەوە شوێنی خۆی و پاک بکرێتەوە.

٦ مۆڵەت وەرگرتن

دەرچوون لە هۆڵەکانی خوێندن لە کاتی وانەدا تەنها بە مۆڵەتی مامۆستا ڕێگەپێدراوە.


پابەندبوون بەم ڕێنماییانە بۆ باشی هەموومانە.